نادیاربوونی چارەنووسی غاڵب حسێنی هەڵسووڕاوی کرێکاری بەدوای دەستبەسەر کرانی
چوارشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۳   |  30-10-2024
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی “غاڵب حسێنی” هەڵسووڕاوی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاری لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، ڕۆژی ١٨ی ڕەزبەر بە هێرش کردنە سەر شوێنی کاری ئەم هەڵسووڕاوە کرێکارییە، وێڕای بێڕێزی کردن بە ناوبراو، دەستبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم لەکاتی دەستبەسەر کرانی غاڵب حسێنی، دەستیان بەسەر مۆبایل و لەبتۆبەکەی دا گرتووە.