فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە
شەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۱   |  14-01-2023

زیاتر لە ٣ مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی “موعین ئەحمەدی”، ٢٢ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری بانە تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موعین ئەحمەدی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری بانە دەستبەسەر کرا. شایانی باسە، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ زانینی بارودۆخ و چارەنووسی ڕۆڵەکەیان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.