فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان
یەکشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۲   |  24-09-2023

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی “موختار دەستوم”، تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی “کانی دینار”ی سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
شایانی باسە، ناوبراو پاش ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بانگ کراوە و سەردانی ئەو ناوەندە حکوومەتییەی کردووە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ موختار دەستوم، لە بەردەستدا نییە.