نادیاربوونی چارەنووسی هیوا شەباهەنگ بەدوای دەستبەسەر کرانی
هەینی ۱۷-۰۶-۱۴۰۲   |  08-09-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هیوا شەباهەنگ خەڵکی شاری مەهاباد، دوای دەستبەسەرکرانی بۆ زیندانی ورمێ گواستراوەتەوە و لە ئێستادا سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٤ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانیدا، چارەنووسی هەروا نادیارە.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا شەباهەنگ لەژێر ناوی ئەو شتەی کە بە “چالاکی لە لاپەڕەی تاکەکەسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” ناودەبرێت، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، هیوا شەباهەنگ لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا، لە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و باقی مافە سەرەتاییەکانی دیکەی بێ بەریبووە. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناوبراو لە زیندانی ورمێ نادیارە.