نادیاربوونی چارەنووسی پەرستارێکی خەڵکی دیواندەرە
یەکشەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۳   |  06-10-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەزبەر، “وریا نیزامی” پەرەستاری کلینیکی «زخم سنندج»، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکەی خۆی لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و دوای پێنج ڕۆژ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیی لە بەردەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی وریا نیزامی و بە بێ هیچ هۆکارێک ناوبراویان دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردوویانە، جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.