فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە شارەکانی پاکدەشتی تاران و ورمێ
سێشەممە ۲۹-۰۹-۱۴۰۱   |  20-12-2022

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتوون ، لەسەر چارەنووسی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «مافی کەند»ی شاری سەڵماسی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوەکانی دلاوەر عەرەبی، کاوە عەرەبی، جاسم مەندەلکانی و ئەکبەر مەندەلکانی کە لە حەفتەکانی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ و پاکدەشتی تاران دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزدا دلاوەر عەرەبی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزیشدا هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم سێ کرێکاریان بە ناوەکانی کاوە عەرەبی، جاسم مەندەلکانی و ئەکبەر مەندەلکانی کە لە کارگەیەکی پەیکەرسازیدا لە پاکدەشتی تاران کاریان دەکرد، دەستبەسەر کرد.

شایانی باسە کە لەسەر شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی بەسەر ئەم هاووڵاتییانەدا سەپاوە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.