نادیاربوونی چارەنووسی کاوە بەهمەنی دوای سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی
یەکشەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۲   |  02-07-2023
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی “کاوە بەهمەنی”، فەرمانبەری زانکۆی “ئازاد”ی شاری سنە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەدەستدا نییە
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوای ٢٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی کاوە بەهمەنی، تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کە وەک فەرمانبەری کارگێڕیی زانکۆی “ئازاد”ی شاری سنە سەرقاڵی کارکردن بووە، تەنیا لە پەیوەندییەکی کورتخایەنی تەلەفۆنیدا بنەماڵەکەی لە دەستبەسەرکردنی ئاگادار کردووەتەوە و هەروەها لەو ماوەیەدا لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.