نادیار بوونی چارەنووسی لاوێکی دەستبەسەرکراو
پێنجشەممە ۰۴-۱۲-۱۴۰۱   |  23-02-2023
زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی لاوێک بە ناوی “عەلی ڕەزا خدری” تێدەپەرێت بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە ئارادا نییە.
عەلی رەزا خدری ٢٥ ساڵ، خەڵکی ئاوای قەڵا کۆنی دیواندرە و دانیشتووی سنە،١ی ڕێبەندان ، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەە دەستبەسەرکرا.
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت , بەدواداچوونی بنەماڵەی عەلی ڕەزا خدری بۆ زانینی چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە کە ئەم بارودۆخە نیگەرانی جددی بۆ کەسوکاری عەلی ڕەزا دروست کردووە.