ناروونی چارەنووسی ژینا مودەرس گورجی
پێنجشەممە ۱۴-۰۲-۱۴۰۲   |  04-05-2023
ژینا مودەڕسگورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ناسراوی بواری مافەکانی ژنان، لە ماوەی سێ حەفتەی ڕابردوودا لە ژووری تاکەکەسیی وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سنە، بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاری ئەو ناوەندەدا بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نابراو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا جیا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، تەنانەت لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەشیو مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی خاکەلێوە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە ڕێگەی گەڕانەوە لە کتێبفرۆشیی شوێنی کارەکەی بۆ ماڵی خۆیان، ڕفێندرا.