فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نارەزایەتی بنەمالەی قوربانیانی خاوەران
هەینی ۱۴-۰۵-۱۴۰۱   |  05-08-2022

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژ ژمارەیەک لە بنەماڵەی قوربانییانی “خاوەران” داوایان لە کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەست لە تێکدان و دەستکاریی گۆڕستانی خاوەران هەڵبگرێت.
نزیک بە ٨٠٠ کەس لە بنەماڵەی ئەو قوربانییانە ئەو داواکارییەیان واژۆ کردووە و وێنەیەکیان ڕادەستی “جاوید ڕەحمان” ڕاپۆرتێری تایبەت بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران کردووە.
هەندێک بەڵگەی ڤیدئۆیی و وێنە بوونیان هەیە کە نیشان دەدات ناوندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بەپێچەوانەی ویستی بنەماڵەی ئەو قوربانییانە هەندێک گۆڕانکاریی نوێیان لەو گۆڕستانەدا کردووە. لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هەتا ئێستا ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیم بە دانانی کامێرا و کێشانی دیوار بە دەوری ئەو گۆڕستانەدا دەستیان کردووە بە ئازار و ئەزییەتی بنەماڵەی ئەو قوربانییانە. گۆڕستانی خاوەران یەکێک لەو گۆڕستانانەیە کە تەرمی بەشێک لەو زیندانییە سیاسییانەی کە بە دەستی ڕێژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی لە ساڵەکانی ١٣٦٠ تا ١٣٦٧ ئیعدام کراون دور لە چاوی بنەماڵەکانیانەوە لەوێ بە خاک ئەسپێردراون.