ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، دیوانی باڵای قه‌زایی ئا‌مریكا به زۆرترین ده‌نگ، بڕیاری به وه‌لانانی یاسای مافی له‌ناوبردنی کۆرپە دا و هه‌زاران کەس لە لایه‌نگرانی مافی له‌ناوبردنی کۆرپە له‌به‌رده‌م دادگای باڵای ئا‌مریكا له واشینگتۆن و شاری نیویۆرك كۆبوونه‌وه و ناڕه‌ڕزایه‌تییان ده‌ربڕی.
یاسای ناسراو به “ڕۆ. وی. وید” له ساڵی 1٩٧٣ی زاینی په‌سه‌ندكرا و ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه كه له‌ناوبردنی کۆرپە له ئا‌مریكا یاساییه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڕیاری دیوانی باڵای قه‌زایی ئا‌مریكا، پێشبینی ده‌كرێت یاسای ڕێگریكردن له مافی له‌ناوبردنی مندال له ئه‌یاله‌ته‌كانی ئا‌مریكا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه لایه‌نگرانی یاساییبوونی مافی له‌ناوبردنی کۆرپە پاش بڕیاره‌كه‌ی دادگا، خۆپێشاندانێكی به‌رینیان له شاره‌كانی واشینگتۆن و نیویۆرك به‌ڕێوه‌برد.