ناوەرۆکی بێ کەلکی کتێبە دەرسیەکان لە ئێران
هەینی ۱۱-۰۶-۱۴۰۱   |  02-09-2022
“حوسێن تاریخی ” سەرۆکی یەکیەتیی ئەنجومەنە ئیسلامییەکان بۆ قوتابییان لە ئێراندا وتوویەتی کە بەشێکی بەرچاو لە نێوەڕۆکی کتێبە دەرسییەکان کە لە قوتابخانەکان وەکوو وانە دەوترێنەوە، گونجاو نین و هیچ قازانجێکیان بۆ قوتابییان نییە. ئەو کاربەدەستەی ڕژیم هەروەها وتوویەتی کە هەمیشە ئەو پرسیارە لە لای قوتابییان هەبووە و وتوویانە کە زۆربەی ئەو بابەتانەی کە ئێمە لە کتێبەکاندا دەیانخوێنین، هیچ کەڵکێکی بۆ ئێمە نییە و ئەو بابەتانەی کە بۆ ئەوان گونجاوە و بە دڵی قوتابییان بێت، لە کتێبە دەرسییەکاندا هیچ گرینگییەکی پێ نادرێت.
کتێبە دەرسییەکان لە ئێراندا بەشی هەرە زۆری تەبلیغ بۆ بیرۆکەی کۆنەپەرەستانە و خورافات و ویلایەتی فەقیهه و “خامنەیی “ش خۆی بڕیاری داوە کە دەبێ کتێبە دەرسییەکان بیری ئیسلامی تێدا بێت.