فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران بەردەوامە
سێشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۱   |  27-09-2022

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌زبه‌ر، شاره‌كانی سنه‌، مه‌ریوان، قوروه‌، شنۆ، سه‌رده‌شت، شیراز، بورازجان، ته‌ورێز، یه‌زد، تاران، گه‌وهه‌رده‌شت و بابول‌سه‌ر گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوو.
كچانی شاری سنه‌ بوێرانه‌ له‌ شه‌قامی شه‌شۆم به‌همه‌ن له‌چكیان له‌سه‌ر لادا و له‌ ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه‌ دژبه‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشیان وته‌وه‌، له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره‌ش له‌وانه‌ به‌هاران ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ستیپێكرد و لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له‌ شاری شنۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ بۆ جارێكی دیكه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ شه‌ڕ هاتن، له‌ شاری قوروه‌ش خه‌ڵكی دلێری ئه‌و شاره‌ بۆ جارێكی تر ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” به‌رێوه‌ برد، هه‌روه‌ها لە شاری مه‌ریوان ناڕازییان بوێرانه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ و له‌شاری سه‌رده‌شت لاوانی ئازای ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و چه‌ند كه‌س برینداربوون، له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌ڕه‌كانی تاران و گه‌وهه‌رده‌شت شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان ناڕازیان و هێزه‌كانی ڕژیم هاته‌ ئاراوه‌، له‌ شاری یه‌زد خۆپێشانده‌ران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ كۆمار ئیسلامی دروشمیان و ته‌وه‌، له‌ شاری بورازجان، لاوانی بوێری ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و له‌ شاری ته‌ورێز هێزه‌كانی ڕژیمیان ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ كرد، له‌ شاری ئه‌راك و دزفول و ئه‌ندیمشك خۆپێشاندان ده‌ستیپێكرد وناڕازیان شه‌قامه‌كانیان داخست.