فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕه‌زایه‌تی ئاژه‌ڵدارانی شاری مهران
پێنجشەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۱   |  26-05-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ ئاژه‌ڵدارانی ئۆستانی ئیلام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانی خۆراكی دام و خراپی مه‌عیشه‌ت، ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌ كۆكرده‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانی خۆراكی دام و بایه‌خ پێنه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كیشه‌ و گرفته‌كانیان، له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئیلام كۆكرده‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان دره‌بڕی. گرانی خۆراكی دام پاش وه‌لانانی ئه‌رزی ده‌وڵه‌تی، بووه‌ته‌ هۆی له‌ناوچوونی سه‌نعه‌تی مۆرغداری و ئاژه‌ڵداری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و زه‌ره‌ و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.