ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ته‌ورێز بە هۆی پچڕانی بەردەوامی ئاو
پێنجشەممە ۰۲-۰۶-۱۴۰۲   |  24-08-2023
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاو و ئاوڕۆی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو نیشان دا و ڕه‌خنه و گازه‌نده‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵات به‌هۆی بایخ نه‌دانی به كێشه و گرفتی خه‌ڵك دووپات كرده‌ه‌وه. ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی خه‌ڵكی ته‌ورێز له حاڵێك دایه كه سه‌رۆكی ئیداره‌ی ئاو و ئاوڕۆی ئه‌و شاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاندبوو كه ئاوی ئه‌و شاره هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و له هیچ ناوچه و گه‌ڕه‌كێك ئاو قه‌تع نەبووە.