فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕه‌زایه‌تی خۆێندكارانی مه‌دره‌سه‌کان لە شاره‌ جیاجیاكانی ئێران بەردەوامە
هەینی ۱۵-۰۷-۱۴۰۱   |  07-10-2022

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ی چه‌ند شاری ئێران به‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕێپێوان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌.
به‌ گوێرەی هەوالەکان،خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ی “تیزهووشان”ی قه‌زوین له‌ ناوه‌ندی ئه‌و مه‌ده‌ره‌سه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دروشمی “خوێندكارانی زنیدانی ئه‌بێ ئازاد بكرێن”، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها خۆێندكارانی كچی مه‌دره‌سه‌ی “ساڵحیه”ی ئیسلامشار له‌ نێو كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌ دروشمی “ژن،ژیان ئازادی”یان وته‌وه‌، خوێندكارانی كچ له‌ ئه‌راك به‌ ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار دروشمیان وته‌وه‌ و له‌ قه‌لعه‌ حه‌سه‌ن خانی تاران خوێندكاران ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و خوێندكارانی كچ له‌ سنه‌ دروشمی “توپ، تانك فشفشه‌، ئاخوند ئه‌بێ نەمێنی”یان وته‌وه‌ و خوێندكارانی كچ له‌ مه‌ریوان دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رزكرده‌وه.