فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕه‌زایه‌تی سەراسەری ژنان بە حیجابی زۆرەملێ
چوارشەممە ۲۲-۰۴-۱۴۰۱   |  13-07-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی پووشپه‌ڕ، لە وەر داخوازی هەڵسووڕاوانی مافی ژن، سه‌دان ژن له‌ سه‌راسه‌ری ئێران به‌ لابردنی حیجاب به كه‌مپه‌ینی “حیجاب بێ حیجاب” په‌یوه‌ست بوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم دژ به‌ ژنانی كۆمه‌ڵگا نیشاندا و خوازیاری ئازادی و به‌رابه‌ری جینسییه‌تی بوون.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” له‌ وتارێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ گه‌نده‌ڵی به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا ته‌رویج ده‌كرێت و خوازیاری به‌كرده‌وه‌ درهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای ئینقلابی فه‌رهه‌نگی له‌ ساڵی ١٣٨٤ی هه‌تاوی له‌ سه‌ر “حیجاب و عیفاف” بوو. پاش ئه‌و لێدوانه‌ی “ڕه‌ئیسی” به‌رپرسانی ڕژیم یه‌ك له‌دوای یه‌ك خوازیاری سزادانی ژنانی بێ حێجاب بوون و دژبه‌رانی “حیجابی زۆره‌ملی” كه‌مپه‌ینێكیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ركوتی ژنان ڕاگه‌یا‌ند و ڕۆژی ڕابردوو به‌سه‌دان ژن له‌ سه‌راسه‌ری ئێران به‌ لابردنی روسەریەکانیان له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان خوازیاری ئازادی و بەرابەری جنسییه‌تی بوون.