خەڵکی ناڕازای لە دژی سه‌فه‌ری “نانسی پلوسی” نوێنه‌ری حیزبی دیموكرات له پاڕله‌مانی ئا‌مریكا بۆ تایوان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ له‌به‌رده‌م شوێنی نیشته‌جێبوونی ناوبراودا كۆبوونه‌وه و له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا خوازیاری كوتایی هێنان به سیاسه‌ته شەرخوازەکانی ئا‌مریكا و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له كارووباری چیندا بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له هێزە چه‌په‌كانی تایوان له‌به‌رده‌م شوێنی مانه‌وه‌ی “نانسی پلوسی” له‌شاری “تایپه” كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئا‌مریكا له‌و وڵاته نیشاندا. هه‌روه‌ها له شاری سانفڕانسیسكۆی ئامریكاش كۆمه‌ڵێك له چینییه‌كانی دانیشتووی ئا‌مریكا له به‌رده‌م ده‌فته‌ری “نانسی پلوسی” له‌و شاره كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئامریكاییه نیشاندا. هەڵسووراوانی چه‌پگه‌را له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتنی “نانسی پلوسی”یان بۆ تایوان به پێشێلكردنی حاكمییه‌تی میللی چین وه‌سف كرد و ڕایانگه‌یاند: “پلوسی” ئه‌بێت سه‌ردانی ده‌نگده‌رانی خۆی بكات كه ببینێت چینی كرێكاری ئا‌مریكا له چ باروودۆخێكدا ده‌ژین.