ناڕه‌زایه‌تی وەرزێرانی ورمێ سەبارەت بە نرخی كه‌می به‌رهه‌مه‌كانیان
پێنجشەممە ۱۳-۰۵-۱۴۰۱   |  04-08-2022
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ، وەرزێران و باخدارانی ناوچه‌ی “كارێز” ی ورمێ سەبارەت بە كه‌می نرخی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
وەرزێرانی ورمێ رایانگەیاندووە، واسیته‌كان به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان به‌نرخێكی گونجاو ناكڕن و ئه‌و نرخه‌ی په‌رداختی ده‌كه‌ن قه‌ره‌بووی تێچووه‌كه‌مان بۆ ناكاته‌وه و زیانێكی زۆرمان پێگەیشتووە. باخدارانی ناوچه‌ی “كارێز”ی ورمێ به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان كه مه‌ترسی خرابوونی له‌سه‌ره له ده‌ره‌وه‌ی شار فڕێ ده‌ده‌ن.