فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕوونیی چارەنووسی عەلیڕەزا خدری، هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی سنە
پێنجشەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۱   |  09-02-2023

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەفتە لە ڕفاندنی عەلیڕەزا خدری، خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەو شارە، چارەنووسی هێشتا ناڕوونە.
نیگەرانییەکان لەسەر بارودۆخی تەندروستیی عەلیڕەزا خدری تەمەن ٢۵ ساڵ، پاش ڕفاندنی ناوبراو لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە، زیاتر بوون.
ڕۆژی دووشەممە، ٣ی ڕێبەندان پاش ئەوەی کە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شەقامێکی ئەو شارەدا ڕفێندراوە، بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکان گواستراوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی عەلیڕەزا خدری، لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی لەم بارەیەوە هیچ ئاکامێکی نەبوون و تەنانەت نەیانهێشتووە ناوبراو ببینن.