ناڕوونیی چارەنووسی چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە
هەینی ۰۹-۱۰-۱۴۰۱   |  30-12-2022
بە پێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە کە نزیکەی مانگێکە دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
وێڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی [شەهرام فەرهادی]، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری سنە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی تەندرووستی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.