فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتیەکی خەلکی پیرانشار
شەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۱   |  10-12-2022

سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی خدر محەممەدی، مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی لە پیرانشار، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەست دانییە.
خدر محەممەدی، خەڵکی پیرانشار، دوای دەستبەسەرکرانی لە ڕۆژی هەینی، ٦ی سەرماوەز، هەتا ئێستا لە شوێنێکی نادیار دەستبەسەرە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام ماوەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون، ئەو مامۆستایەی زمانی کوردی تەنیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورت لەگەڵ بنەماڵەکەی، هەواڵی درێژ کرانەوەی ماوەی دەستبەسەرکرانەکەی پێ ڕاگەیاندوون و وتوویەتی، کە نازانێت لە چ شوێنێک دەستبەسەرە. شیاوی ئاماژە پێدانە کە خدر محەممەدی، بەمەبەستی چاوپێکەوتن و بەدواداچوون بۆ بارودۆخی کوڕەکەی بۆ ئیدارەی پیرانشار بانگکرابوو، کە هەر لەوێ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر دەکرێت.
پێشتر لە ڕێکەوتی، چوارشەممە، ٢ی سەرماوەز، کوڕەکەی بەناوی هاوار محەممەدی و برازایەکی بەناوی سەلاح محەممەدی، لەلایەن ئەو هێزانەوە لە شاری پیرانشار ڕفێندرابوون.هاوار محەممەدی، لەدوای ڕۆیشتنی باوکی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد بووە، بەڵام سەلاح محەممەدی هێشتا لە دەستبەسەرگەکانی ناوەندەکانی ڕژیم دەستبەسەرە.