فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتی یەکانی “شەوچلە”؛ کۆبوونەوە لە خیابانەکان و یادکردنەوەی گیان‌بەخت‌کردوان
پێنجشەممە ۰۱-۱۰-۱۴۰۱   |  22-12-2022

لە درێژەی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان‌دا، هاوڵاتیان لە شەوی چوارشەمە ٣٠ی سەرماوەز و هاوکات لەگەڵ شەوی یەلدا لە خیابانەکانی تاران، سەقز و سنەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان بەڕێوە برد.

هەروەها بنەماڵەی گیانبەختکردووانی ئاخێزە جەماوەریەکان بە دانانی وێنەی گیان بەختکردووانی ڕێگای ئازادی ، پێداگریان لەسەر درێژەی ڕێبازی گیان‌بەخت کردوان کردەوە.

لە هەندێک لە گرتە ڤیدیۆییەکان‌ کە بەدەستمان گەیشتوون، هاوڵاتیان ناوی  ئێعدام کراوەکانی ئەم دواییانە، “موحسین شکاری” و “مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد” و درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان دانابوو. هەروەها لە گرتە ڤیدیوکانی تاران لە شەوی چوارشەمە سیی  سەرماوەز، هاوڵاتیان لە خیابانی ئینقلاب لە ڕێگای “تیاتری شار” تا مەیدانی ئینقلاب، ڕێپێوانی بێدەنگیان ئەنجامدا.

لە سەقز هاوڵاتیان بە کردنەوەی ئاگر و داخستنی خیابانەکان، دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی.

لە شاری سنە لاوانی شۆرشگێر هاتنە سەر شەقام و بە وتنەوەی درووشم دژ بە ڕژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.

بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە شاری سنەوە بە دەستمان گەیشتوون، هاووڵاتیان بە کردنەوەی ئاگر لە خیابانەکان و وتنەوەی درووشمی “مرگ بر دیکتاتور” و “مرگ بر خامنه‌ای” ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە.