فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیی شۆفیرە بارهەڵگرەکان لە کەرکووک
پێنجشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۳   |  18-07-2024

ژمارەیەک لە شۆفیرە بارهەڵگرەکانی ڕێگەی سەرەکی داقووق_تازەخورماتوو، دژی وەرگرتنی سەرانە لە لایەن بازگەکانی سەر بە حکوومەتی عێراق لە سنووری پارێزگای کەرکووک، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بە وتەی شۆفێرانی بارهەڵگر، لە بازگەکاندا بە ناوی قەپانکردنی بار و چەند بیانویەکی دیکە، پارەی زیادەیان لێ وەردەگێرێت، شێوازی وەرگرتنەکەش بە فەرمیی نییە. یەکێک لە شۆفێرە ناڕازییەکان دەڵێ: 10 هەزار دینار لە کاتی قەپانکردنی بارهەڵگر وەردەگیرێت، کەچی لە لایەکی دیکەوە دەبێت 30 هەزار دیناری دیکە بدەین. بەمەش ئەگەر ڕۆژانە چوارجار تووشی ئەم ڕێکارە ببینەوە ئەوە دەبێت بۆ هەر ڕۆژێک نزیکەی 200 هەزار دینار بدەین! هەربۆیە ئێمە دەمانەوێت ئەم کێشەیەمان بۆ چارە بکرێت.