فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیەکان لە فەرانسە بەردەوامە
پێنجشەممە ۰۳-۰۱-۱۴۰۲   |  23-03-2023

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی خاكه‌لێوه‌، خه‌ڵكی ناڕازی فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ سیاسه‌ته‌ نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیمانۆئل ماكرۆن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێکهەلچوون.

پاش په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌لایه‌ن پاڕله‌مان و شكست هێنانی لایه‌حه‌ی “ده‌نگدانی بێ متمانه‌یی” به‌ كابینه‌كه‌ی ماكرۆن هه‌زاران كرێكار له‌به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌ت و خزمه‌تگوزرای فه‌ڕانسه هاوڕێ له‌گه‌ڵ قوتابیان و خوێندكاران دژبه‌ سیاسه‌ته‌ نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و بەرەنگاری هێزه‌كانی پۆلیس بوونەوە و زیاتر له‌ ٣٠٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.