ناڕەزایەتی کرێکارانی سیمانی ئەردەستان
سێشەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۱   |  06-09-2022
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان زیاتر لە دەیان کرێکاری کارگەی چیمەنتۆی ئەردەستان بەمەبەستی وەرگرتنی مافی سەختی کارەکەیان و دامەزراندنی ئەنجوومەنی کار لە بەردەم ئیدارەی کاری ئەردەستان کۆبوونەوە.
نوێنەری فەرماندار و بەرپرسانی ئەمنی ڕژیم لە شێوەی گەشتی ئیرشاد و بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە ئامادەبوون. ئەوەی جێگای سەرنجە ئاژانسەکانی ئەو شارە کە لەم گردبوونەوەدا ئامادە بوون، پێش بلاوکردنەوەی هەواڵەکە و ئاگادارکردنەوەی رای گشتی بەرپرسانی شارەکە و چیمەنتۆی ئەردەستانیان ئاگادار کردۆتەوە.