ناڕەزایەتی کرێکارانی فەزای سەوزی شیرکەتی نەوتی ئاغاجاری
دوشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۱   |  09-01-2023
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانبار، کرێکارانی ناڕازی فەزای سەوزی نەوتی ئاغاجاری، لە ئاست درێژەی بیلاتەکلیفییان، لە بەرامبەر بینای وەزارەتی نەوت لە تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر وەزارەتی نەوت، خوازیاری پێراگەیشتن بە کێشەکانیان بوون. کرێکارانی ناڕازی ڕایانگەیاند، ٢٥٦ هەلی کار بۆ دامەزران لە شیرکەتی نەوتی ئاغاجاری خاڵییە، بەڵام ئێمە کە هەتا ئێستا بە شێوەی کاتی و حەجمی لەم شیرکەتە کارمان دەکرد، بێکار و بیلاتەکلیفین.