ناڕەزایەتی کرێکارانی کارخانەی کۆمباین سازی سەهەندی تەورێز
سێشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۱   |  02-08-2022
رۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ، کرێکارانی کارخانەی بەرهەمهێنانی کۆمباین کە بە شێوەی گرێبەست کار دەکەن، سەبارەت بە دواکەوتنی حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی و ڕایانگەیاندووە: دوو مانگ پێش ئێستا خاوەنکار حەقدەستی مانگی خاکەلێوەی دوای دواکەوتنی دوو مانگ خستۆتە سەر حسابی کرێکاران و بەڵێنی داوە مانگێکی دیکە لە حەقدەستەکانی کرێکاران بدات، بەڵام هە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
بارودۆخی بەرهەمهێنان لە کارخانەی کۆمباین سازی سەهەند بەهۆی هەندێک کێشەوە باش نییە و لە ڕاستیدا بەرهەمهێنان ئەنجام نادرێت، بە وتەی ئەو كرێكارانە، سەرباری چەندین جار سەردانیان بۆ لای بەرپرسان، بەڵام تا ئیستا بەڵێنەكانیان جێبەجێ نەكردووە.