نایب عەسکەری زیندانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام گەڕێنرایەوە بۆ بەندەکەی خۆی
هەینی ۱۰-۰۱-۱۴۰۳   |  29-03-2024
نایب عەسکەری، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە لەسێدارەدان کە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوە بە دەستووری بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ و بە مەبەستی سزادان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو، گەڕێنرایەوە بۆ ناو بەند.
بەپێی زانیاریەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوە ئەم زیندانییە سیاسییە دوای دەمەقاڵە لەگەڵ پاسەوانەکانی زیندان و بە فەرمانی سەرۆکی زیندانی ورمێ، بە مەبەستی سزادان گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، سەرلەنوێ گەڕێنرایەوە بۆ ناو بەندەکەی خۆی.
شایانی باسە کە نایب عەسکەری هاووڵاتی خەلکی ورمێ رۆژی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ هەر لەم شارە دەستبەسەرکرا.