نوقمبوونی بەلەمێکی گەشتیاری لە ئاوەکانی ئیتالیا
دوشەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۳   |  19-08-2024
میدیاکانی ئیتالیا بڵاویان کردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، لە نزیک لێوارئاوەکانی دوورگەی سیسیل، بەلەمێکی گەشتیاری بە ٢٢ سەرنشینەوە و بەهۆی تووندی شەپۆل و زریانەوە نقووم بوو.
دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی گەڕان و فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ١٥ کەسیان لە خنکان ڕزگار کردووە کە یەکێکیان منداڵ بووە. هەوڵەکانیش بۆ دۆزینەوەی حەوت لە سەرنشینە بزربووەکان، بەردەوامە. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە مانگی پووشپەڕ، لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە لێوارئاوەکانی ئیتالیا، ١١ کۆچبەر خنکان و زیاتر لە 60 کەسی دیکەش بزر بوون.