فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نیگەرانی ئامریکا لە ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە
چوارشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۲   |  27-12-2023

وتەبێژی شۆرای ئەمنییەتی میللی کۆشکی سپی، ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانبار، ڕایگەیاند ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکی سەبارەت بە زیادبوونی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراو بە ئاستیکی بەرز لە ئێران، زۆر نیگەرانە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ”ڕۆیتێرز”، ئادرین باسی لەو کردووە کە پەرەسەندنی گرژییە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی لەکاتێکدا کە گرووپەکانی سەر بەو ڕژیمە چالاکییە مەترسیدار و ناسەقامگیرکەرەکانی ناوچەکە، لەوانە هێرشی درۆنی و مووشەکی درێژە دەدەن، نیگەرانییەکی زۆری دروست کردووە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکی سەبارەت بە دووبارە بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆم لە ئێران هۆشداریی دابوو و ڕایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە خێرایی و ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی بە پیتاندنی ٦٠ لەسەد کە ڕێژەیەکی نزیکە بۆ بەرهەمێنانی چەکی ناوکی، زیاد کردووە.