فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی ئارەش شەریفی
یەکشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۲   |  30-07-2023

سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ و ٢٢ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی “ئارەش شەریفی” خەڵکی گوندی “تەنگیسر”ی سەر بەشاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئارەش شەریفی تەمەن ٣٤ ساڵ، لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا هەتا ئێستا مافی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و لە هەبوونی پارێزەر بێبەری کراوە. جێگای ئاماژەیە، ئارەش شەریفی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردان لە شوێنی کارەکەی خۆی لە شاری مەریوان دەستبەسەر و لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەست بەسەر کەلوپەلە شەخسییەکانیدا گیراو دواتر گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.