فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی ناسر فەقێ عیسا
شەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۱   |  24-12-2022

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر ڕفاندنی ناسر فەقێ عیسا لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی راگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم ڕۆژی یەکشەممە  ٨ی مانگی خەزەڵوەر، ناسر فەقێ عیسا دانیشتووی شار مەهابادیان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیاریان کردووە. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.