فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
شەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۱   |  24-12-2022

بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون،  هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی (میراوا)ی شاری بۆکان بە ناوی “ئەحمەد ڕەسووڵ پوور”، ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەمشارەوە ڕفێندراوە. پێویستە بوترێ کە، ناوبراو بە تۆمەتی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران و بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکاندا ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەمە لەکاتێک دایە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.