سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ١٤ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە بەهۆی ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەتی نەورۆز دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەو بوارەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ١٤ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی “یووسف حاجیخۆش، سەلاح قازی، حیسامەدین مەحموودی، محەمەد سوڵتانپوور، غەفوور شێخمحەمەدی، جەعفەر ڕەسووڵی، حەسەن ڕەسووڵی، مەولوود ڕووستا، هادی لاوە، ئاکۆ ئیبراهیمی، ڕەحیم ڕەفعەتی، ئومێد ڕەشیدپاک، فەخرەددین مودەڕیسی و ئارمان ئیبراهیمی” کە کۆتایییەکانی حەفتەی ڕابردوو لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر کرابوون، لەبەر دەستدا نییە و شوێنی ڕاگرتنیان نادیارە. ئەو چواردە هاووڵاتییە لە ماوەی ڕۆژانی سێشەممە تا پێنجشەممە ١١ تا ١٣ی گوڵان بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.