نەورۆز رۆخداد، کرێکاری بیناسازی دووبارە بانگهێشتی دادگا کرایەوە
یەکشەممە ۰۵-۰۱-۱۴۰۳   |  24-03-2024
نەورۆز ڕۆخداد، کرێکاری بیناسازی، دوای وەرگرتنی ئاگاداری، بانگهێشتی لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ٢ی دێهدەشت کرا. بەپێی ئەم بڕیارە، نەورۆز ڕۆخداد دەبێت لە ١٤ی خاکەلێوە لە دادگا ئامادەبێت بۆ بەرگریکردن لە تۆمەتەکانی “پڕوپاگەندە دژی نیزام، بڵاوکردنەوەی درۆ لە فەزای مەجازی و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک و وێنەی ناشرین و سووکایەتیکردن بە ڕێبەری”.
نەورۆز رۆخداد کرێکارێکی بیناسازی و دانیشتووی شاری دێهدەشتە. ناوبراو لە ٢٧ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو دوای ئامادەبوونی لە لقی دووی دادسەرای گشتیی شاری دێهدەشت بە مەبەستی پیراگەیشتن بە دۆسیەکەی دەستبەسەر و دوای ١٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.