هاووڵاتیەکی تری خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کرا
سێشەممە ۲۰-۰۴-۱۴۰۲   |  11-07-2023
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیدریس نەوبەخت” خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەم هاووڵاتییەیان بە بێ هیچ هۆکارێک دەسبەسەر کردووە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئیدریس نەوبەخت زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.