هاووڵاتیەکی خەلکی شاری شنۆ دەستبەر کرا
چوارشەممە ۱۷-۰۳-۱۴۰۲   |  07-06-2023
ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی جۆزەردان، فەرعان حەسەنزادە، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، دوای بانگکران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکان و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا. شایانی باسە کە ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی گوڵانی ئەمساڵ، فەرعان حەسەنزادە لە بازگەی “نەڵیوان”ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزیکردن دەستبەسەر کرا.