هاووڵاتیەک لە پاوە بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکرا
پێنجشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۲   |  17-08-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، فرمێسک بابایی، خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لەم شارە دەستبەسەر و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە. بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای ئەوەی فرمێسک بابایی لە بەرانبەر بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ساڵیادی دەرکرانی فەتوای جیهاد لە دژی کوردستان لە هۆڵی تاقیکردنەوەکانی ئیدارەی پەوەرەدە و بارهێنان لە شاری پاوە ناڕەزایەتی دەربڕیوە، بەشێوەیەکی بێڕێزانە و بەبەکارهێنانی توندوتیژییەکی لە ڕادەبەدەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.