ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری سنه هه‌ڕه‌شه‌یان له ژینا موده‌ڕس گورجی هەڵسووڕاوی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه كردووه كه ئه‌گه‌ر به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری سنه بكات، یێسه‌روشوێن ده‌كرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی ژینا ئه‌مینی له شاری سه‌قز، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ئوستانی كوردستان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هەڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی شاره‌كانی كوردستان كردووه كه ئه‌گه‌ر به‌شداری له ڕێوڕەسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی مه‌هسا یان خۆپێشاندانه‌كاندا بكه‌ن، ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن ده‌كرێن. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕۆژی شەممە چه‌ند جار سه‌ردانی شوێنی كاری ژینا مودڕس گورجیان له شاری سنه كردووه و به‌رده‌وام بە هەڕەشە و گورەشە و داوایان لێكردووه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر ٨ی به‌یانی له‌گه‌ڵ جه‌وازی كه‌سبی دووكانه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تیه بكات.