هێرشی ئاسمانی تورکییە بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سوریە
پێنجشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۰   |  03-02-2022
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵنێری ئاسۆشتێدپرێس، ئەم هێرشە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 2ی فێوریە(13ی ڕێبەندان) ڕوویداوە و تورکییە وتویەتی ئامانج لەم هێرشانە پاراستنی ناوچە سنووریەکانمانە لە هەر هێرشێکی لەناکاو
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی دویچەولە، وەزیری بەرگری تورکییە ڕایگەیاندووە، چەند ناوچەیەک لە کێوی سینجار لە باشوری عێراق و دریک و کاجاراک لە باشوری سوریە کراوەنەتە ئامانجی هێرشەکانمان.
تورکییە دەڵێت لەم هێرشەدا بنکە و بارگاکانی پەکەکە لە باشووری عێراق و هیزەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لە سوریە کراونەتە ئامانج.