فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر گەشتیاران لە پێتەختی فەڕانسە
یەکشەممە ۱۲-۰۹-۱۴۰۲   |  03-12-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر گەشتیاران لە شەقامی “گێڕنێڵ” لە پەڕاوێزی رووباری “سێن” لە نزیک بۆرجی ئیفێل لە شاری پاریس پێتەختی فەڕانسە، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.
بە وتەی پۆلیسی فەڕانسە،کاتژمێر ٨ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەز، هێرشبەرەکە بە وتنەوەی “ئەڵاهوئەکبەر” هێرشی کردووەتە سەر کۆمەڵێک لە گەشتیاران و بە چەقو کەسێکی کوشتووە و دوو کەسی دیکەشی بریندار کردووە. شایانی باسە، هێرشبەرەکە دوای ئەم کارەساتە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە، ئەم هێرشبەرە ساڵی ٢٠١٦ بەهۆی بەرنامەداڕشتن بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی، بە چوار ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.