هێرشی داعش بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە سوورییە
چوارشەممە ۰۲-۰۳-۱۴۰۳   |  22-05-2024
ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، چەکدارانی شانەکانی داعش هیرشێکیان کردووەتە سەر شوێنێک لە بیابانی ئەلسوخنە، لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی حمس، کە سەربازانی سوورییە تێدا جێگیر بوون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەنجامی ئەم هێرشە ئەفسەرێک و دوو سەربازی دیکە لەو کاتەی هێزەکانی سوورییە سەرقاڵی هێنانی سەرباز بوونە بۆ شوێنەکە کوژراون. ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ڕێکەوتی ٣ی ئەیاری ڕابردوو، لە هێرشێکی داعشدا ١٥ چەکداری لایەنگریی حکوومەتی سوورییە کوژرابوون.