هێرشی دڕندانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بۆ سەر خەلکی شاری سەقز
شەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۱   |  17-09-2022
خەڵکی تێکۆشەر و شۆرشگێری شاری سەقز ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان، دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی ژینا ئەمینی لە گۆڕستانی ئایچی سەقزەوە بەرە و بینای فەرمانداریی ئەو شارە بەڕێکەوتن کە دوای هێرشی دڕندانەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم و بەکارهێنانی توندوتیژی، ئاڵۆزی لێکەوتەوە.
شایانی باسە کە هێزەکانی دژە شۆڕش لە بەردەم بینای فەرمانداری سەقز کەڵکیان لە چەکی ساچمەیی وەرگرتووە و گازی فرمێسک ڕێژیان بۆ نێو خەڵک فڕێ دا ، بەڵام خەلکی چاونەترسی شاری سەقز بەرەنگاریان بوونەوە و لە دژی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی دروشمیان وتەوە.