بە گوێرە سەرچاوەکانی فەلەستین، شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، سپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر کەمپێکی ئاوارە فەلەستینییەکان لە باکووری ڕۆژئاوای ڕەفەح و لە ئەنجامیدا زیاتر لە ٤٠ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بە سەختی برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه بە ئه‌وه‌ش كراوه، هێرشه‌كه لەڕێگەی هه‌شت مووشه‌كەوە ئەنجام دراوە.
له‌مباره‌یه‌وه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به گشتیی و جۆ بایدن به‌تایبه‌ت. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ڕۆژی ٧ی ڕەزبەری پارەە، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل و لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا، زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ هاووڵاتیی ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات ٢٤٠ هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.