فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی سەرلەنوێی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاقدەڕە
دوشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۲   |  31-07-2023

لە دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ڕۆژی ڕابردووی خەڵکی ئاقدەرە لە تیکاب لەسەر دانەمەزراندنی خەڵکی ئەو گوندە لە کانی زێڕی ئاقدەرە و هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم، ئەم نارەزایەتییە توندوتیژی لێ کەوتەوە و هێزەکانی دژە شۆڕشی ڕژیم سەرلەبەیانی ئەمرۆ هێرشیان کردووتە سەر گوندی ئاقدەرە و دەیان هاووڵاتییان دەستبەسەر و بریندار کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کاتژمێر ٣ تا ٥ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی گەلاوێژ، لانیکەم ١٠٠ کەس لە هێزە سەرکووتگەرەکانی دژە شۆرش و هێزە ئینتزامییەکان هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ئاقدەرەی سەر بە شاری تیکاب ودەیان کەسیان بریندار کردووە و لانیکەم ٥٠ هاووڵاتی دیکەیشیان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسە ئەم کەسانە لەکاتی دەستبەسەرکراندا توندوتیژییان بەرانبەر کراوە و تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارنووسیان لەبەردەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە، هێزەکانی دژە شۆرش لە کاتی هێرش بۆ سەر گوندی ئاقدەرە دەستیان داوەتە تێکدانی خانوو و شکاندنی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان و زیانی ماڵی زۆریان بە دانیشتووانی گوندەکە گەیاندووە.