هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر بەندی ٤ی زیندانی ئێوین
یەکشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۱   |  12-03-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی پاراستنی زانیاری زیندانی ئێوین، بۆ سێهەمین جار لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، هێرشیان بردووەتە سەر بەندی ٤ی ئەم زیندانە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم سەرەڕای پشکنینی ئەم بەندە و سووکایەتی کردن بە بەندکراوانی ئەم بەندە لەوانە، “مستەفا تاج زادە، سەعید مەدەنی، حسێن ڕەزاق و محەممەدڕەزا جەلائی”، دەستیان بەسەر دەست نووسراوەکانی “مستەفا تاج زادە”دا گرتووە. شایانی باسە، ئەم چوار بەندکراوە جیا لە بەندکراوانی دیکە، لە بەندی چوار ڕاگیراون.