فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بۆ سەر ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئارمیتا گەڕاوەند
شەممە ۱۸-۰۱-۱۴۰۳   |  06-04-2024

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەستمان گەیشتووە، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی، رۆژی هەینی ١٧ی خاکەلێوە، هێرشیان کردووەتە سەر ڕێوڕەسمی تایبەت بە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئارمیتا گەڕاوەند و پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە گرتووە.
بە وتەی یەکێک لە بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بێڕێزییان بە ئەو کەسانە کردووە کە لەوێ بەشدار بوون و وێڕای پشکنینی تەلەفۆن و کارتی پێناسەکەیان، لە گۆڕستانی بەهەشتی زارای تاران دەریانیان کردووە.
ئارمیتا گەڕاوەند لاوێک کە لە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری ساڵی رابردوو، لە ئەنجامی لێدان و بریندارکردنی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بەهۆی پێشێل‌کردنی یاسای حیجابی زۆرەملێ لە مێترۆی تاران لە هۆش چوو و لە نەخۆشخانەی فەجر، پەیوەندیدار بە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئەرتەشەوە، خەوێندرا و چووە کۆماوە و دوای ٢٨ ڕۆژ گیانی لەدەستدا.