فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی چەکداری بۆسەر بنکەیەکی پۆلیس لە سیستان و به لوچستان
هەینی ۲۴-۰۹-۱۴۰۲   |  15-12-2023

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس و ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ڕژیم‌، ڕۆژی هەینی ٢٤ی سەرماوەز، به‌هۆی هێرشێكی “تیرۆریستی” بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ پارێزگای سیستان – بلوچستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئێران، ١١ پۆلیس كوژران.
له‌مباره‌یه‌وه‌ جێگری پارێزگاری سیستان – بلوچستان رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ له‌ شاری راسك بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس ئه‌نجامدراوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ١١ پۆلیس كوژاون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون‌ و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی جیهادیش به‌رپرسیارێتی خۆیان بۆ ئه‌م هێرشه‌ له‌ ئه‌ستۆ گرتووە.