هێرش و پەلامار بۆسەر ماڵی هاوڵاتیان و دەستبەسەرکردنیان لە سەردەشت
پێنجشەممە ۰۳-۰۹-۱۴۰۱   |  24-11-2022
ڕۆژی چوارشەممە ٢ی سەرماوەز، بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون، پاش ناڕەزایی دەربڕینی خەڵک بەرانبەر بە کوشتنی هێمن هەمزە، لە ٢٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە گوندی بێورانی سەردەشت، هێزە ئەمنییەکان بە شەو هەڵدەکوتنە سەرماڵی هاوڵاتیان و دەست دەکەن بە پشکنین و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان.
کەشی شاری سەردەشت بە تەواوەتی ئەمنییە و هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، لە ماوەی ڕۆژدا بەمەبەستی ترس و تۆقاندن لە ناوشار بڵاوە دەکەن و دەست دەکەن بە لێپرسینەوە، ڕاگرتنی ماشێنەکان، پشکنینیان و هەر وەها پشکنینی موبایلی هەندێک لە هاوڵاتیان.